Buk-Mryam
演唱:Naser Razzaziهەر چەن دەکەم ئەو خەیاڵی پێ مەستم
بۆم ناخرێتە ناو چوار چێوەی هەڵبەستم
لێک دانەوەی دەروون قسەی زمانم
بۆچی وەها دوورن لە یەک نازانم
ئهمویست دەروون بگرایە وەکوو تۆمار
دەر کەوتایە دنیای جوانتر لە بەهار
دەر کەوتایە ئاواز،هیوا،خەو بینین
پرشنگدارتر لە ئەستێرەی قوبەی ژین
دەر کەوتایە مانای ملی دریایی
کە نەرمه با لە روی ئەدا ئەسپایی
دەرکەوتایە ئەو دنیایە کە شیعری
بێ فرمێسکە و زۆرتر لە فرمێسک ئەگری
بەڵام ئەفسووس،کە ئەو شیعرە جوانانە
باڵدارێکن جێ ناهێڵن هێلانە
لە ناوەوە ئەسرینی من دەخوێنن
هەرگیز قەڵەم بە کاغەزا ناهێنن
ئۆخەی ئۆخەی بووک مریەم ئەتۆ گوارەی ئەمن گوێم
ساعەت لە چواری شەوێ پیاو مەنێرە بۆ خۆم دێم
دەلیلی لەیلی بێ من مەجنوونی کێو ودەشتم
بێ یار وکار و بارم رەفیقی وەحشیانم

بە دەستی پڕ جنوونی ئاخەوە مەجنوونی شەیدا خوەم
بەشاخی بێستوونی داخەوەفەرهادی رسوا خوەم
منم هەر دوو دەستم لێ بۆتە تێغی تیژی سەرهەنگان
بە دەست ئەسکەندەری گەردوونەوە بێ چاره دارا خوەم
لە سەحرای پر لە تۆز وگێژەڵووکەی دڵشکەستی دا
بەدەم بای ئاهەوە هاوسانی دڕک وداڵی سەحرا خۆم
چاوت ئەستیێرەی ڕۆژی،ئەبرۆت لە خەو دەمێنی
شێخی گەرمێن وکویستان غەوز لە منت نەستێنێ